٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی ئەمەریکا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی لە بەرامبەر هەڕەشەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان،  بە تایبەتی دوای هێرشە تیرۆریسیتیەکەی شاری هەولێر .

سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیشی کرد بۆ لێهاتوویی و شارەزاییان لە مامەڵەکردن لە گەڵ هێرشە تیرۆریستییەکە و دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکردن بە هەماهەنگیی لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان. 

باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و ستراتیجی هەرێمی کوردستان کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا .گوتیشی بە هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان ، کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە، باجی تاوانەکەیان بدەن و بە سزای خۆیان بگەن.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لەوە کردەوە ، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، فاکتەرێکی گرنگیی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت لە ناوچەکەدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار