٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە حەسەن حەدۆ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی بەڕێز (حەسەن حەدۆ)

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حوسێن حەدۆ)ی برای بەڕێزتان.

بەو بۆنە خەمناكەوە، بە ناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیمانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی برای كۆچكردوویشتان بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار