گوته‌بێژی پارتی: یه‌كریزی لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌نگاوی پێویستی ناوه.. شاندێكمان سەردانی بەغدا دەكات

ھەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، یه‌كریزی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوی پێویستی ناوه، ئه‌مڕۆش شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "لەچوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات".
ئاشكراشی كرد: "تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكوومەتی عێراق".
كوردستان24




