٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فینلاند.. رەوەندی كوردی رێوڕەسمێكیان بە بۆنەی رۆژی زمانی دایك ساز كرد

سەرچاوە: KDP.info

فینلاند-KDP.info- نوێنەرایەتیی رەوەندی كوردی لە فینلاند، رێوڕەسمێكیان بۆ كوردانی باشووری ئەو وڵاتە و بە بۆنەی رۆژی زمانی دایك ئەنجام دا، كە تێیدا چەندین رێكخراوی جیاوازی كوردی بەشدار بوون.

لە راگەیاندراوێكی نوێنەرایەتیی رەوەندی كوردی لە فینلاند، كە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، هاتووە، زمانی دایك بناغەیەكە، كە زانستی مرۆڤی لەسەر دادەمەزرێت و، بەهێزبوونی ئەو بناغەیەش رێگا بۆ تاك خۆش دەكات، كە بتوانێت، پەیوەندیی پێویست بە كۆمەڵگا بگرێت و زانستی خۆی زیاتر بكات، هەر بۆیەشە هەستاون بە كردنەوەی رێوڕەسمێك لە شاری هیلسنكی فینلاند، بۆ كوردانی دانیشتووانی باشووری ئەو وڵاتە.

دەقی راگەیاندراوەكە:

چــالاكـیـی رەوەنــدی كـــوردی لــە نــۆێنەرایەتیی فینــلاند

زمانی دایكی بناغەیەكە كە زانستی مرۆڤ لەسەر ئەم بناغەیە دادەمەزرێت.

بەھێزبونی ئەم بناغەیە، رێگا خۆش دەكات بۆ تاك، بتوانێت پەیوەندی پێویست بە كۆمەلگا بگرێت و زانستی خۆی زیادتر بكات.

ھاوكات، زمان ئامرازی سەرەكیە بۆ ئال و گۆری ئەزمونەكانی مرۆڤ.

كوردانی دانیشتووی ھەندەران، لەبەر دووری لە نیشتیمانی خۆیان و ژیانی رۆژانەیان كە پێویستی بە تێكۆشانێكی بەرفرەوان ھەیە، ھەروەها  لە بەر دۆری لە كۆمەڵگای كوردی، كە بەشێكی بەرچاوی كولتوور و زمانی دایكی لەم سەرچاوەیە فێری تاك دەكرێت، بەداخەوە لە ناخی دەروونیان ھەست بە گرینگی زمانی دایك و كولتووری خۆیان ناكەن.

بەشێك لە كوردانی دانیشتووی شارەكانی باشووری فینلاند، بە نۆێنەرایەتیی رێكخراوەكانی جیاوازی كوردی لەم وڵاتە، بەشدارییان لە مەراسیمێكی رەوەندی كوردی لە فینلاند كرد.  

رێوڕەسمەكە لە شاری ھلسینكی- پایتەختی دەوڵەتی فینلاند- بەڕێوە چوو.

بە ھۆی نەخۆشی كورونا و خۆپارێزی، سنووردار بوو.

رێوڕەسمەكە بە رێزگرتن لە سنوری دیاریكراو بۆ كۆبوونەوەی جەماوەی لە فینلاند بەڕێوە چوو.

میوانان دوای رێز و ستایش و بۆ خوێنی پاكی شەھیدان كە ژیانیان قوربانی نەتەوەكەیان و نیشتیمانیان كردووە، لە لایەن بەرپرسی رەوەندی كوردی لە فینلاند ھەروها بە نوێنەرایەتیی بارەگای بارزانی، بەخێر ھاتن كران.

بەشداربووان بۆ ماوەی چوار كاتژمێر، باسێكی پڕ ناوەڕۆكیان لەسەر گرفتەكانی كوردانی دانیشتووی فینلاند پێشكەش كرد، كە رەوەندی كوردی، لە لایەن بەشداربووانەوە بەرپرسایەتی پێ درا، تا لایەنە پەیوەندارەكان لە داواكارییەكانیان ئاگادار بكاتەوە.

لە كۆتاییدا بڕیار درا، بۆ ئاگاداری زیاتر لە یەكتر، ئەوەندەی بگونجێت، زیاتر لەگەڵ یەك كۆ ببینەوە...

 

ناوەندی ڕەوەندی كوردی لە دەرەوە -فینلاند

 

خێڵان بەختیار 

 

هەواڵی پەیوەندیدار