٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە مەهدی ڕەشید حەمەدانی ، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی

بابەتی تاووتوێکردنی ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیجییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا .

لە دیدارەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان کرا،  کە چەند مانگێکە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ، هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردراوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار