٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میشێل رێنتینار باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە هانز ئاکەربووم کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادە بوو ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، جەختیشی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردن  و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی هۆڵەندای کرد و تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەت بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدانی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ کە دەرفەتێکی باش هەیە هەرێمی کوردستان سوود لە  توانا و شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی هۆلەندا وەربگرێت.
گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئارامیی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار