٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا عەبدولخالق: بەغدا ھەستی بە مەترسی كردووە.. داوای ھەماھەنگی لە پێشمەرگە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق زۆر پێویستە و، حكوومەتی عێراقیش گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی كە پێویستە ئەو بۆشاییە پڕ بكرێتەوە، بۆیە داوای ھەماھەنگی لە پێشمەرگە دەكەن.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، باسی لەوە كردووە كە لەگەڵ ھێزەكانی پێشمەرگە ھەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان، لەو بارەیەوە، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ھەر كاتێك ئەو بۆشاییە ئەمنیانە پڕ كرانەوە، دوژمن و تیرۆریستانی داعش ناتوانن بە ئاسانی  كردەوە ئەنجام بدەن، بۆیە پڕكردنەوەی بۆشاییەكان زۆر پێویستە.

تەڵعەت گوتیشی: "ھەر كاتێك بزانین لە ھەر شوێنێك مەترسی لەسەر ھەرێمی كوردستانە و بۆشایی ئەمنی ھەیە، بە ھێزی پێشمەرگە پڕی دەكەینەوە و رێگە نادەین ھیچ مەترسییەك بۆ سەر ھەرێم دروست ببێت".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ھێزەكانی سوپا و حكوومەتی عێراقیش ھەستیان بەوە كردووە، كە ئەو بۆشاییە زیانی زۆری بۆ ئەوان ھەیە و پێویستە بە ھاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە پڕی بكەنەوە، چونكە رۆژانە داعش ھێرشیان دەكاتە سەر.

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەشڵێ: "دواكۆبوونەوەمان، كە لە مەخموور لەگەڵ سیروان بارزانی و فەرماندەیی فیرقەی ١٤لە مەخموور ئەنجام درا و منیش بەشدار بووم، تێیدا باس لەوە كرا كە لەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنی ھەیە، پڕ بكرێتەوە و ھێشتاش بۆ ناوچەكانی دیكە كۆبوونەوە نەكراوە و چاوەڕێ دەكەین دانیشتن بكرێت".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار