٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانیی عیراقیون دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی و هاوپه‌یمانیی عێراقیون كرد و له‌ دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌ باره‌ی ڕه‌وشی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق كرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون، ئاماژەی بەوە دا، کە هەرێمی کوردستان، بە دۆست و هاوپەیمانیی خۆمان دەزانین و پێویستە دەستوور، بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی. گوتیشی "ئێمە پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئارا، لە سەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هیوادارین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، دەنگی لە سەر بدرێت".

سەرۆکی حکوومەت، جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی كوردستان هەمیشە لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی كوردستان و لەبەرچاوگرتنی پره‌نسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان.

هەواڵی پەیوەندیدار