٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی بۆ KDP: ژمارەیەك بڕیاری نوێ دەردەچن.. رێكاره‌كان توند دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەم هەفتەیەدا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و، بڕیاری گرنگ دەردەكرێت.

د. ئاسۆ حەوێزی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند، بڕیارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان سبەی دووشەممە، یاخود رۆژی سێشەممە، لەبارەی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی: "ژمارەیەك بڕیاری نوێ دەردەچن، بە تایبەت سەبارەت بەو خەڵكەی كە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، پێشنیازیشمان كردووە كە رێكارێك ببینینەوە بۆ ئەوەی ئەوانەی كە دێنە ناو هەرێمی كوردستان، بە شێوەی تەندروست بێنە ناوەوە، بۆ هاووڵاتیانی خۆشمان پێمان وایە رێكار و رێنماییەكان هەمان ئەوانەی پێشوون، بەڵام هەندێك توند دەكرێنەوە و هەڵمەتەكانی هۆشیاری بە بەردەوامی بڵاو دەكرێنەوە، هەروەك چۆن لە مانگی 9ی ساڵی پارەوە دەستمان پێكردووە".

حەوێزی، لەبارەی دەركردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان، گوتی: "هیچ شتێكی وەها لە ئارادا نییە".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار