٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری نوێی هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر كرد و جەختی كردەوە: "پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی هەموو  دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکات، بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت".

ئەمڕۆ شەممە 2021/2/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هەولێر کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی هەموو  دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکات، بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت .

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانیی پارێزگاری هەولێر دەکات بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت و بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بکات.

پارێزگاری هەولێر، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و دڵنیاییدا، کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات لە ئاست متمانە و چاوەڕوانییەکانی خەڵکدا بێت، لە پێناو زیاتر بووژانەوە و پێشخستنی هەولێردا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار