مەسرور بارزانی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم رێز لە سیستەمی دادوەریی هەرێمی کوردستان بگرن

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، رێز له سیسته‌می دادوه‌ری بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به سه‌ربه‌خۆیی و دوور له ده‌ستوه‌ردان كاره‌كانی رایی بكات.
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "داوا لە هەموو لایەك دەکەم کە رێز لە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان بگرن بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ دەستوەردان کارەکانی ئەنجام بدات".




