٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانیی هەولێر: زیاتر لە حەوت ھەزار پارچە زەوی تاپۆ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی شارەوانی بۆ تاپۆکردنی زەویدا بڕیارە لە حەفتەی داھاتوو زیاتر لە حەوت ھەزار پارچە زەویی دیکە لە سنووری کەرتی کەڕک تاپۆ بکرێن. گوتەبێژی شارەوانیی هەوڵێریش دەڵێت، کار بۆ تاپۆکردنی ھەزاران پارچە زەویی دیکەش دەکرێت.

سیامەند کەریم، گوتەبێژی شارەوانیی هەوڵێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکارەکانی تاپۆکردنی زەوییەکانی کەرتی کەڕک ٢ کۆتاییی ھاتووە و لە سەرەتای حەفتەی داھاتوو لەلایەن تاپۆی شارۆچکەی عەنکاوە دەست بە تاپۆکردنیان دەکرێت، دواتر لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەوڵێر قۆناغ بە قۆناغ ژمارەی ئەو زەوییانەی ئامادەن بۆ تاپۆکردن بڵاو دەکرێنەوە."

گوتەبێژی شارەوانیی هەوڵێر گوتی: "کەرتی کەڕک ٢ دەکەوێتە سنووری پیرزین و لە زیاتر لە حەوت ھەزار پارچە زەوی پێک ھاتووە کە دوای تاپۆکردن سوودی زۆریان بۆ خاوەن زەوییەکانیان دەبێت."

سیامەند کەریم ڕوونی کردەوە: "قۆناغی دیکەش بە دوایدا دێت، لەوانەش باغەمرەی شەھاب کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی دارەتوو، ماوەیەکی دیکە لەوێش پێنج ھەزار زەوی تاپۆ دەکرێن، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ تاپۆکردنی ھەموو ئەو زەوییانەی پێشتر دابەش کراون و ھێشتا کارتن."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار