٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری نوێی هەولێر: ئومێدی‌ هەموو هەولێر دەبم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەڵبژێردراوی هەولێر پێش سوێندن خواردنی ڕای دەگەیەنێت، ئەركێكی قوڕس و بەرپرسیارەتیم لەسەر و بەو پەڕی دڵسۆزی جێبەجێی دەكەم.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی شوبات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەڵبژێردراوی هەولێر بە میدیاكانی ڕاگەیاند، ڕاستە ئەمڕۆ مەرسوومی دەستبەكاربوونم دەردەچێت و سوێندی یاسای دەخۆم، بەڵام بەرپرسیارەتییەكی گەروە لە ئەستۆم دایە.

پارێزگاری هەولێر گوتی، ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی پارێزگاری پێشوو فڕانسۆ هەریری دەكەینەوە لێرەوە ڕای دەگەیەنم كە خزمەتكارێكی هەولێر دەبم و لەسەر ڕێبازەكەی بەردەوام دەبم كە خزمەتی هەولێرییەكان بكەم.

ئومێد خۆشناو ڕۆژی‌ هەشتی‌ ئەم مانگە بەزۆرینەی‌ دەنگی‌ ئەندامانی‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ هەولێر وەك 42مین پارێزگاری‌ پایتەختی‌ هەرێمی‌ كوردستان هەڵبژێردرا.

ئەوكاتە خۆشناو گوتی‌، لەسەر راسپاردەی‌ مەسروور بارزانی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ كوردستان خزمەتكاری‌ كۆڵان بەكۆڵانی‌ هەولێر دەبم و ئومێدی‌ هەموو هەولێر دەبم.

ئومێد خۆشناو کێیە؟

- ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن (خۆشناو)

- لە 01-06-1977 لە هەولێر لەدایکبووە

- دیبلۆم و بە کالۆریۆس لە راگەیاندنی رۆژنامەڤانی

- ماستەر لە یاسای گشتی

- کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە

- 12 ساڵ کاری رۆژنامەڤانی کردووە

- ئەندامی سەندیکای رۆژنامەڤانانی کوردستانە

- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

- ئەندامی لیژنەکانی دەستپاکی و کاروباری پەرلەمان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بووە

- سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە

- ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت

- ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی هەرسێ کۆنگرەی نەتەوەیی لاوانی چوارپارچە بووە

- خاوەنی بەرهەمی چاپکراوی [گەنج گۆمی سیاسی دەشڵەقێنێ]، ئازادی دەربڕینی بۆچوون لە ئامرازەکانی پەیوەندی ئەلیکترۆنی - ئامادەی چاپە

 توێژینەوە زانستییەکان

- کاریگەری راگەیاندن و لاوان لەسەر هزری نەتەوەیی

- سنووری یاسایی ئازادی رادەربڕین

- قۆناخەکانی مێژووی راگەیاندنی یەکێتی لاوان

هەواڵی پەیوەندیدار