سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی کەمپی زاخۆ ڕایگەیاند
__2021_02_17_h19m7s0__HK.jpg)
زۆر خەمبار بووم بە هەواڵی ئاگركه‌وتنه‌وه له کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ، كه به‌داخه‌وه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی باوک و کوڕ و کچێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. پرسە و سەرەخۆشیی له کەسوکاری قوربانییەکان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم.
لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد قسەم کرد و ڕامسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی کامپەکە. بەردەوام دەبین لە پاراستن و هاوکاریکردنی پەنابەر و ئاوارەکانی کەمپەکان، تا ئەو کاتەی ئارەزوومەندانە و بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتیی هه‌یه.




