سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ئارام باله‌ته‌یى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زانا عه‌زیز له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ئارام باله‌ته‌یى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.
به‌ڕێزیان خه‌مى له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ئارام باله‌ته‌یى به خه‌مى خۆیان زانى و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانى و هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز زانا عه‌زیز، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هه‌موو ئه‌و پشتگیرى و چاودێرییه‌ى له ماوه‌ى نه‌خۆشكه‌وتنیدا پێشكه‌شیان كرابوو، دووپات كرده‌وه.




