ئارام بالهتهیی كۆچی دوایی كرد

دهۆک-KDP.info- د. ئارام باڵەتەیی، پەرلەمانتار و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دوای سێ مانگ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
د. ئارام باڵەتەیی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سێ مانگ بوو لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕدابوو.
سەرەتای تووشبوونی لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردبوو، بەڵام 10 رۆژ دوای تووشبوونی بەهۆی خراپیی رەوشی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی وان گڵۆباڵی تایبەت کرابوو.
د. ئارام ناجی باڵەتەیی لە 1979/10/03 لە دهۆک لەدایکبووە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەن. ساڵی 2017 بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتووە و لە زانکۆی نەورۆزی دهۆک مامۆستا بووە. ساڵی 2018 لە فراکسیۆنی پارتی بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.




