ئەڵمانیا بەتووندی هێرشی سەر هەولێر شەرمەزار دەکات

ههولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بە تووندی هێرشی سەر هەولێر و بنکەی هاوپەیمانان ئیدانە کراوە.
ئەڵمانیا هاوخەمی خۆی دەگەیەنێتەوە کەسوکاری قوربانیان و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئێمە لەگەڵ عێراق و خەڵکی عێراق لە جەنگی دژ بە تیرۆر و چوونە سەر رێگای سەقامگیریی هەمیشەیی دەمێنینەوە.




