وەزارەتی پێشمەرگە: به‌سه‌ختی رووبه‌ڕووی ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ده‌بینه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی سەركۆنەی ھێرشە مووشەكییەكەی شەوی رابردووی سەر ھەولێر دەكات و راگەیاند، دڵنیایی دەدەنه ھاووڵاتییان، كە پێشمەرگە وەك ھەمیشە پارێزەری خاك و خەڵكی كوردستان دەبێت.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە:
به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختی رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
هاووڵاتیان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگری و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌كڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی هه‌یه. به ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێكده‌شكێنین و رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاووڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خەڵکی کوردستان، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، رێگایه‌كی دوور و ساڵانێكی درێژه، پێكه‌وه له به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانین، له پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه.
وێڕای سەرەخۆشیمان لە قوربانیەکەی ئەو کارەساتە، سه‌لامه‌تی و شیفای خێرا بۆ برینداران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌رێمی كوردستان دەخوازین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
16ی شوباتی 2021




