وتەبێژی هاوپەیمانان زانیاری لەسەر مووشەکەکان ئاشکرا دەکات

ههولێر-KDP.info- كۆلۆنێل واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانان، رایگەیاند، 14 مووشەکی 107 مللیم ئاراستەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراون و سێ دانەیان ئامانجی پێکاوە.
لە تویتێکدا وتەبێژی هاوپەیمانان دەڵێت، بەڵێندەرێک کوژراوە (خەڵکی ئەمەریکا نییە) و هەشتی دیکەش برینداربوون، ئەندامێکی هێزەکانی ئەمەریکاش بریندارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون دەکات و زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە.




