بەریتانیا پشتگیریی بۆ مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی دەردەبڕێت

ههولێر-KDP.info- ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەولێر و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات.
لە راگەیەندراوێک باڵیۆزی بەریتانیا دەڵێت، هاوخەمی خۆم بۆ کەسوکاری ئەو بەڵێندەرەی کوژراوە دەردەبڕم.
باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتگیریی بەدواداچوونەکانی مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی دەکەین و ئەوانەی بەرپرسیارن دەبێت بە سزا بگەیەنرێن.




