٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوە یەکگرتووەکان: بە تووندی هێرشە مووشەکییە خوێناوییەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- جێنین ھێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بە تووندی هێرشە مووشەکییە خاوێناوییەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەین.

لە تویتێکدا پلاسخارت نووسیویەتی، ئەو هێرشە ترسنۆک و سەرەڕۆییە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیریی عێراق. پێویستە عێراق لە رکابەریی دەرەکی بپارێزرێت.

داواش دەکات، ئێمە داوای دانبەخۆداگرتن و هەماهەنگیی چڕوپڕی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین بۆ پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگا.

هەواڵی پەیوەندیدار