پرسەنامەی حزبی شیوعی کوردستان بۆ كۆچی دواییی د. ڕۆژ نووری شاوەیس

بەرێزان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرێزان خانەوادەی د.رۆژ نوری شاوەیس
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دووایی دکتۆر رۆژ نوری شاوەیسمان بیست، و ئەم ھەواڵە دڵگرانی کردین.
دکتۆر رۆژ تێکۆشەرێکی ڕەسەنی بواری تێکۆشانی نیشتمانی کوردستانی بوو، و کەسایەتییەکی خاوەن ئەزمون لە بواری پێشمەرگایەتی و کاری حکومی و بواری دانوستان بوو،جگە لەوەی کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرێکی ناسراوی خاوەن ئەزمون بوو، و پەیوەندییەکی باش و توندوتۆڵی لە گەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق ھەبوو.
بە کۆچکردنی کاک دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس گەلەکەمان کەسایەتییەکی تێکۆشەری لەدەستدا.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
١٥ی شوبات




