٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی و بنەماڵەی (دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس) دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ كۆچی دوایی (دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس) ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 2021/2/15، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنەماڵی كۆچكردوو دەكات ، ئەمەش دەقەكەیەتی :

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِیمِ

كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ

بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 

بەرێزان / بنەماڵەی دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس

السلام علیكم ورحمة الله وبركاته

بە بۆنەی كۆچی دوایی ( دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس ) كەسایەتی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان، لە ناخی دڵمەوە هاوخەمی خۆمان و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی جەنابتان ئەكەین .

كۆچی دكتۆر رۆژ لەم هەلومەرجەدا خەسارەتێكەو لەدەستدانی كەسایەتیەكی كاریگەری كوردستانە . 

داواكارین خودای میهرەبان لێی خۆش بێ و بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات .. كۆتایی غەمتان بێ .. 

 

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعونَ

 

براتان

صلاح الدین محمد بهاءالدین

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

15/2/2021

 

هەواڵی پەیوەندیدار