٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ كۆچی دواییی د. ڕۆژ نووری شاوەیس

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز : مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 

بابەت : پرسەنامە 

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان - مان بیست. لەو پێوەندە خەمناكەدا بە ناوی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحەتکێشانی کوردستان  پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و هەڤاڵانی پارتی و لە ماڵباتی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، داواکارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیتان بێت.

دکتۆر رۆژ ،وێڕای ئەوەی هەڵکەوتووی خانەوادەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری دیار بوو، خۆشی بە درێژایی تەمەنی لە خەبات و تێکۆشان کۆڵی نەدا، لە بوارە جیاجیاکانی پێشمەرگایەتی و کاری سیاسی و دیپلۆماسی خزمەتی زۆری پێشکەش بە دۆزی گەلەکەمان کردووە. 

روحی دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس شاد و جێگەی بەهەشت بێ، سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك. 

 

مەکتەبی سیاسیی 

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

15ی شوباتی 2021

 

هەواڵی پەیوەندیدار