تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس دانرا

له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تاجه‌گوڵیینه له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس دانرا.
كه‌مێك پێش ئێستا له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌ندامانی سه‌ركرداتی پارتی دیموكراتی كوردستان تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس دانرا.
بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه هه‌ر ئه‌مرۆ ته‌رمی خوالێخۆشبوو دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس له رێوره‌سمێكدا له گۆرستانی پیرمام ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15 ى 2 ى 2021 ، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر کۆچی دواییکرد.




