٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مستەفا کازمی: د. رۆژ ژیانی خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت بەسەر برد

سەرچاوە: KDP.info

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتووە، سەرەخۆشی لە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سیاسی دیار و ناسراو، دەکەم.

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، د. رۆژ ژیانی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و دروستکردنی عێراقێکی دیموکراتی و بەدیهێنانی پێکەوەژیان لە ناو هەموو لایەنەکانی عێراق بەسەر برد.

مستەفا کازمی هاوخەمی دەربڕیووە و نووسیویەتی، بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم.

 

هەواڵی پەیوەندیدار