٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د. ڕۆژ نوری شاوەیس

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان

بەڕێزان گشت ئەندامانی بنەماڵەی سەرکردەی کۆچکردوو کاک ڕۆژ نوری شاوەیس.

زۆر بە داخەوە ئەمڕۆ تێکۆشەرێکی بە ئەزموون و ماندووی ڕێبازی نەتەوەیی کوردایەتی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتە تێکۆشەرەکەتان پارتی دیمۆکراتی کوردستان، کۆچێ دوایی کرد.

بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دوکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس، وەک کەسایەتییەکی جێگەو پێگە دیاری نێو شۆرشی گەلی کورد لە باشووری وڵاتمان، زۆر نیگران بووین.

چوون ناوبراو خاوەنی دەیان ساڵ تێکۆشانی جۆراو جۆرە، هەر لە سەنگەری بەرگرییەوە بگرە، تا سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئێراق، و دەیان پۆستی گرنگی دیکەی حیزبی، هەر بۆیە لەدەستدانی ئەم جۆرە مرۆڤانە، کە ڕۆڵەی ڕۆژانی تەنگانەی شاخ و شار بوون، نەک تەنیا بۆ حیزبەکەیان، بگرە بۆ گشت گەلەکەمان جێگەی خەم و پەژارەیە.

بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، و گشت ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەر و ماندوونەناسەکەیان دەکەین.

خوای گەورە لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرەین شادی بکات.

انا لله وانا الیه راجعون

 

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٥ / ٢ / ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار