٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی: د. ڕۆژ نوری شاوەیس تێكۆشەر و سیاسەتمەدارێكی بەئەزموون بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان کرد.

دەقی پرسەنامەكە:

بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 

بابەت/ پرسەنامە 

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (د. ڕۆژ نوری شاوەیس) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی – یمان پێگەیشت. 

د. ڕۆژ نوری شاوەیس تێكۆشەر و سیاسەتمەدارێكی بەئەزموون بوو، بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات و تێكۆشان و خزمەتكردن لە بواری سیاسی ‌و راپەراندنی ئەركی حكومەت دا بەسەربرد. بەداخەوەین بۆ لەدەستدانی. 

پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی خانەوادەی (نوری شاوەیس) دەكەین. خۆمان بەهاوبەشی خەمیان دەزانین.  لە یەزدانی مەزن داواكارین دواناخۆشیتان بێت. 

انا لله وانا الیه راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

15/2/2021

هەواڵی پەیوەندیدار