٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی هاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی گەیەنرایە خانەوادەی شەهیدی ئاڵا، مامۆستا ئیبراهیم سەباح

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نەوزاد هادی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی پرسە و هاوخەمیی به‌رێزیان، سەردانی ماڵی شەهیدی ئاڵا مامۆستا (ئیبراهیم سەباح)ی لە شەقڵاوە كرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 14ی شوباتی2021، بەڕێز نەوزاد هادی، بە نوێنەرایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە یاوەریی بەڕێز ئیبراهیم شێخەڵڵا، قایمقامی قەزای شەقڵاوە، بۆ گەیاندنی پرسە و هاوخەمیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەردانی ماڵی شەهیدی ئاڵا مامۆستا (ئیبراهیم سەباح)ی لە شەقڵاوە كرد و پەیامی هاوخەمیی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ لەدەستدانی مامۆستا ئیبراهیم گەیەنرایە خێزان و کەسوکاری شەهید. 

ڕێکەوتی 7ـی شوباتی 2021 لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێوی شەقڵاوە، بەهۆی كارەباوە گیانی لە دەست دا.

-

-

هەواڵی پەیوەندیدار