توێژه‌ران و ئابووریناسان باس له گرنگیی پاڵپشتیی لاوان ده‌كه‌ن تاكو بیرۆكه‌كانیان بكه‌ن به پڕۆژه

هەڵەبجە -KDP.info- توێژه‌ران و ئابووریناسان باس له‌وه ده‌كه‌ن پاڵپشتیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ توێژی لاوان گرنگه تا ببن به خاوه‌نی كاری خۆیان و بیركردنه‌وه‌یه‌كی باشه لاوان له‌بری ئه‌وه‌ی چاویان له كه‌رتی حكوومی بێت، خۆیان ببنه خاوه‌نی كاری خۆیان و په‌ره به كاركردن بدرێت له كه‌رتی تایبه‌ت.
شه‌هێن هه‌ڵه‌بجه‌یی، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له كۆمه‌ڵگای كوردی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له لاوان له هه‌ردوو ڕه‌گه زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن و پێویستیان به‌وه‌یه هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێت، چونكه قۆناخی هاوسه‌رگیری و پێكه‌وه‌نانی ژیانی خێزانی له به‌رده‌میان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و توانا و داهێنانه‌ی خۆیان هه‌یانه، پاڵپشتیی حكوومه‌ت زۆر كاریگه‌ره بۆ لاوه‌كان تاكو بتوانن له سه‌رپێی خۆیان ڕاوه‌ستن و په‌ره به پڕۆژه‌ی تاكه‌سی و بیرۆكه‌كانیان بده‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "جێگه‌ی دڵخۆشییە سەرۆکی حکوومەت گەنجێکی دڵسۆزە و لە خەمی کۆمەڵگا و هاونیشتمانیاندایە، بەتایبەت لاوان، لە کابینەی نۆ بایەخی زیاتر دەبینرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان هان بدرێن ڕوئیایان ئه‌وه بێت خۆیان ببنه خاوه‌نی كار و بیر له دامه‌زراندن نه‌كه‌نه‌وه له كه‌رتی گشتی، په‌ره به‌و بیرۆكانه‌یان بده‌ن له بزنسی بچووك هه‌یانه، گرنگیدان به توانای لاوان وا له لاوان ده‌كات به سه‌رقاڵبوونیان به كاری خۆیان ئیدی دوور بكه‌ونه‌وه له مادده زیانبه‌خشه‌كان و به‌فیڕۆدانی ته‌مه‌نه به‌نرخه‌كه‌یان، بۆیه گرنگه پاڵپشتیی دارایی و مه‌عنه‌ویی لاوان بكرێت".
گوتیشی: "وه‌ك توێژه‌رێكی ده‌روونی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ چینی لاوان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كۆنتاكتمان هه‌یه و ئاگام له دۆخی ده‌روونی و داراییی گه‌نجانی سنووره‌كه‌م هەیە، دڵخۆشم به بڕیاری مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پاڵپشتیی چینی گه‌نجان له‌وه‌ی له پشتییان ده‌بن له‌و داهێنانانه‌ی گه‌نجان هه‌یانه و له دیجیتاڵكردنی به‌رنمه‌كانی حكوومه‌ت پشت به تواناییی گه‌نجانی خۆمان ده‌به‌ستن، ئه‌وه پێمان ده‌ڵێ ئاینده به‌رەو ڕووناكی ده‌ڕوات و حكوومه‌ت پشت به توانای ناوخۆی ده‌به‌ستێت".
عوسمان محه‌مه‌د، ئابووریناس، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی گه‌نجان بكرێت و هه‌لی كاریان ده‌ست بكه‌وێت و ببنه‌خاوه‌نی كاری خۆیان، پێویسته حكوومه‌ت له بوودجه‌دا فه‌قه‌ره‌یه‌ك دابنێت کە پاڵپشتیی ئابووریی تێدا بێت بۆ بیرۆكه و پڕۆژه بچووكه‌كانی گه‌نجان، پاڵپشتیی ئابووری بكات و ساڵانی ڕابردووش حكوومه‌ت پشتیوانیی ئابووریی پڕۆژه‌ی گه‌نجانی ده‌كرد."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری بایەخی سه‌ره‌كییان پێ بدرێت كه‌رته ئابوورییه ڕاسته‌قینه‌كانیان پێ ده‌وترێت، پشت ته‌نها به داهاتی نه‌وت نه‌به‌سرێت، چونكه سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه ته‌نها پشت به نه‌وت ببه‌سرێت، له ڕێگه‌ی بووژانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار، ئایتی، په‌روه‌رده، ته‌نروستی وا ده‌كات هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێندرێت".
گوتیشی: "كه‌رتی تایبه‌ت له قه‌یراندایه، ده‌بێت كه‌رتی گشتی هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ت بكات، بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی گه‌نجان بڕۆن به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت و فۆكسی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی نه‌بێت بۆ هه‌لی كار، ده‌بێت جارێكی تر كه‌رتی تایبه‌ت پاڵپشتی بكرێته‌وه، گرنگه حكوومه‌ت و سه‌رۆكوه‌زیران پاڵپشتیی خۆیان بۆ گه‌نجان ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی پشتیوانیی پڕۆژه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته پاڵپشتیی پڕۆژه‌ی گه‌نجان ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه."
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئیڤێنتی TEDxNishtman من ئەمڕۆ لێرەم بۆ نیشاندانی پشتیوانیی خۆم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو گەنجانەی ئەمڕۆ لێرە کۆ بوونەتەوە. هەروەها بۆ نیشاندانی پشتیوانیی خۆم بۆ گەنجەکانمان بەگشتی، لە زاخۆوە تا خانەقین کە لە چەند مانگی ڕابردوودا، لە نزیکەوە ئاگاداری بیروبۆچوون و بیرۆکە و پەرۆشی و گەشبینی بووم، بۆ باشتربوونی دۆخی کوردستان. چ ئەو گەنجەی لە هەولێرەوە کار بۆ فراوانکردنی کاری بەرگدروویی خۆی و هەناردەکردنی بۆ بازاڕی نوێ دەکات، یان ئەو خانمە ڕزگاربووە ئێزدییە ئازایەی لە دهۆک دووکانێکی شیرینەمەنیی بچووکی کردووەتەوە و بەو هۆیەوە هاوکاریی خێزانەکەی دەکات.
عەزیز ڕەسووڵ




