٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیر هۆشداری لە زیادبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە زیادبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدا و دەڵێ، پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن، ناردنی پێنج هەزار ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایشی لە لایەن وڵاتی سینەوە بێ دیاریکردنی وادەکەی پشتڕاست کردەوە.

سامان بەرزنجی لە پرێسکۆنفرانسێکیدا بۆ مێدیاکان، رایگەیاند، رێژەی تووشبوون لە عێراقدا زۆر زیادی کردووە و، ئومێدیان وایە هاووڵاتیان بە رێنماییە خۆپارێزییەکان پابەند بن، ئەو تێگەیشتنەشی کە دەگوترێ کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا نەماوە.

سەبارەت بە گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆناش ئاماژەی بەوەدا لە مانگی شوبات دەگات، هاوکات لەگەڵ کۆمپانیاکانیش لەسەر هێڵن، تا بتوانن رێژەیەک لە ڤاکسین دابین بکەن، ئەوەشی خستەروو کە وڵاتی چین ئامادەیە بە دابینکردنی پێنج هەزار ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بۆ هەرێمی کورودستان.

 

خێڵان بەختیار 

 

هەواڵی پەیوەندیدار