نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له ڕۆڵى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه

ھەولێر-KDP.info- نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، خاتوو جێنین پلاسخارت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆك نیچیرڤان بارزانى ده‌توانێت و چاویان لێیه ئاماده‌یى و ڕۆڵێكى به‌رچاوترى له سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگیركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له یاساى بودجه‌ى عێراقدا بۆ ساڵى 2021، هه‌روه‌ها له ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا هه‌بێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2021/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جینین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى وڵات، په‌تاى كۆڤید_19، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و كرداره‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى خسته به‌ر باس.




