٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە "ماریۆ دراگی" سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا كرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: "بەبۆنەی سوێندخواردنی وەک سەرۆک وەزیرنی نوێی ئیتاڵیا، پیرۆزبایی لە "ماریۆ دراگی" دەکەم".

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئیتاڵیا دۆست و هاوبەشێکی جێی متمانەیە، چاومان لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی دۆستایەتی و بەرژوەندییە هاوبەشەکانمان".

 

هەواڵی پەیوەندیدار