د. كەمال: بە دەنگە بچووكەكان دەڵێین، بابەتەكە بۆ خاوەن بڕیارە راستەقینەكان جێبھێڵن

كەركووك-KDP.info- سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك- گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ستراتیجی پاراستنی یەكێتی و ئارامیی كەركووك و رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیریی عێراق بە تەواوی، لە رێی دەنگە بچووك و پەرتەوازە و شكستخواردوو و پەراوێزەكانەوە نادرێت. روونیشی دەكاتەوە: "بە دەنگە بچووكەكان دەڵێین، بابەتەكە بۆ خاوەن بڕیارە راستەقینەكان جێبھێڵن".
د. كەمال كەركووكی، لە روونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دراوە، ڕایگەیاندووە: "ھەر كاتێك ھەنگاوەكانی پاراستنی پێكھاتەی راستەقینەی كەركووك، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی گشت پێكھاتەكان، لە گەیشتن بە ئامانج نزیك دەبنەوە، ھەندێك دەنگ لە پەراوێزەوە دەردەكەون و ھەوڵ دەدەن تەنگەشە دروست بكەن یان ھەندێ پرس زەق بكەنەوە، وەك ھەوڵێك بۆ گەڕاندنەوەی خۆیان بۆ نێو گۆڕەپانی سیاسی لەنێو ئەو پێكھاتەیەی خۆیان، كە لە چەندین تاقیكردنەوە لە رووی ھەڵبژاردن و كۆمەڵایەتییەوە وەدەریان ناون".
سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك- گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند: "بڕیاری ستراتیجی پاراستنی یەكێتی و ئارامیی كەركووك و رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیریی عێراق بە تەواوی، لە رێی دەنگە بچووك و پەرتەوازە و شكستخواردوو پەراوێزەكانەوە نادرێت، كە ھیوایان بە ھەڵمەتی چەواشە و ھەڵبەستراوی ھەڵبژاردنی ناپەیوەست بە پرسی پێكھاتەكانیان، بەڵكو لە رێی بریارێكی نیشتیمانیی گشتگیرەوە دەبێت كە پشتبەستوو بێت بە دیدگە و لێكتێگەشتنی ھێزە مێژووییەكانی ناسراو بە قووڵیی خەبات و كاریگەریی نیشتمانیی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان".
كەركووكی گوتیشی: "ئامانجەكانی یەكخستنی دیدگاكان لە پێویستیی گەیشتن بە چارەسەری ھەمیشەیی لەنێوان لایەنە جۆراوجۆرە پەیوەندیدارەكانەوە و ئەوانەی كە قورسایی راستەقینەیان ھەیە، ئەنجامی ئەرێنی و گرنگیان دەبێت، كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی رۆڵەكانی كەركووك دەكات بە گشت پێكھاتەكانیانەوە و خزمەتی كوردستان و عێراقیش دەكات".
د. كەمال كەركووكی، لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا دەڵێت: "بە دەنگە بچووكەكانیش دەڵێین، بابەتەكە بۆ خاوەن بڕیارە راستەقینەكان، ئەوانەی كارەكانیان بەدەستە، جێبھێڵن".
نەشوان بەرزنجی




