٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی: چاودێریی پڕۆسەی خوێندن دەكەین باش بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی: "تاوەكو ئێستا پرۆسەی خوێندن بە باشی بەڕێوە دەچێت و ھیچ راپۆرتێكمان بۆ نەھاتووە، كە دۆخەكە خراپ بێت و بڕیاریشە دوو ھەفتە جارێك ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە بكرێت و وەزارەتی پەروەردەش سەرپشك كراوە، كە چۆن مامەڵە لەگەڵ قوتابخانەكان دەكات و ئێمەش بە وردیی چاودێریی دۆخەكە دەكەین".

د. ئاسۆ حەوێزی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "پرۆسەی خوێندن لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەمێكە دەستی پێكردووە و باش بەڕێوە دەچێت و دواتریش قۆناغەكانی دیكەش دەستی پێكردووە، كە ئەوانیش تا ئێستا باش بەڕێوە دەچێت و كێشە نەبووە و ھیچ راپۆرتێكیش بۆ ئێمە نەھاتووە كە دۆخەكە خراپ بێت و بە چەند رۆژێكیش ناتواندرێت ھەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت، بۆیە بڕیارمان داوە ھەر دوو ھەفتە جارێك ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە بكەین و ئەو كات بڕیاری لێ بدەین".

حەوێزی گوتیشی: "بە وردی چاودێریی دۆخەكە دەكەین و لە ھەر شوێنێك گومان یان حاڵەت ھەبێت و چەند كەسێك لە قوتابخانەیەك تووش بن، ئەوكات بڕیاری لێ دەدەین، بەڵام تا ئێستا ھیچمان بۆ نەھاتووە، بۆیە وەزارەتی پەروەردە سەرپشك كراوە لە ھەر قوتابخانەیەك حاڵەت ھەبێت، دایبخات یان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بكات، لەبەر ئەوە تا ئێستا پرۆسەكە باش بەڕێوە دەچێت و كێشەمان بۆ دروست نەبووە".

 

بڵند ئیبراھیم   

 

هەواڵی پەیوەندیدار