٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پڕۆژەیەكی گرینگی كارەبا لە ھەرێم دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی پڕۆژەیەكی گرینگی كارەبا لە ھەولێر بكرێتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێ، پڕۆژەی (مینی سكادا) وەك سەرەتایەكە بۆ دروستكردنی سەنتەری كۆنتڕۆڵی كارەبا و ھەموو داتا و زانیارییەكانی كارەبا لەو سەنتەرەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێن.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سبەی پێنجشەممە، بە چاودێریی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەت، پڕۆژەی (مینی سكادا- ڤۆیب) لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێم دەكرێتەوە، پڕۆژەكەش بریتییە لە دروستكردنی سەنتەری كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێمی كوردستان وەك دەستپێكی یەكەم، ئامانجیش لەو پڕۆژەیە، بەكۆمپیوتەرایزكردنی كارەبای ھەرێمی كوردستانە".

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا روونیشی كردەوە: "پڕۆژەكە تەواوی داتا و زانیارییەكانی كارەبا لە تەواوی سیستەمەكەوە بۆ سەنتەری كۆنتڕۆڵ دەگوازێتەوە، كە بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان پێش دەخات".

ئەحمەد دەشڵێ: "پڕۆژەی (مینی سكادا) سوودی زۆری دەبێت بۆ كەرتی كارەبا، بە تایبەتی لە ڕووی كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكان، چونكە بەو ھۆیەوە باشتر چاودێریی رەوشی كارەبا دەكرێت و بەردەوام داتاكان كۆدەكرێنەوە".

 

قائید میرۆ  

 

هەواڵی پەیوەندیدار