٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەرزی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی خەرج دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.info- بەهۆی قەیرانی داراییەوە چەند ساڵێکە وەزارەتی دارایی و ئابووری کرێیی خوێندنی کەسوکاری شەهیدانی خەرج نەکردووە، ئەمڕۆ وەزیری دارایی بڕی ۱۹ملیار و ٦٨٦ملیۆن و ٤۷۲ هەزار دیناری خەرج کرد بۆ کرێیی خوێندنی سێ ساڵی ڕابردوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، پاڵپشت بە یاسای ژمارە ۹ی ساڵی ۲۰۰۷ی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمڕۆ ۹ی۲ی۲۰۲۱ وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات جەناب نووری، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی ۱۹ملیار و ٦٨٦ ملیۆن دینار و ٤۷۲ هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی بە شێوەی نەقدی.

ئەو خەرجكردنە ساڵانی خوێندنی (۲۰۱٦ـ۲۰۱۷) و (۲۰۱۷ـ۲۰۱٨) و (٢٠١٨ـ٢٠١٩) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت. بە مەرجێك كار نەكاتە سەر مووچەی فەرمانبەران.

فایزە کۆیی


 

هەواڵی پەیوەندیدار