هاتوچۆى سلێمانى: تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ک بۆ لێپرسینه‌وه له‌و فه‌رمانبه‌رانه دیارى نه‌کراوه که هه‌ڵگرى مۆڵه‌تى گشتین

سلێمانی-KDP.info- هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ک بۆ لێپرسینه‌وه له‌و فه‌رمانبه‌رانه دیارى نه‌کراوه که هه‌ڵگرى مۆڵه‌تى گشتین و کارى دیکه ده‌که‌ن، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که فه‌رمانبه‌رانی پله‌ى یه‌ک (1) تا ( 6) بۆیان نییه کارى تاکسى بکه‌ن, به‌ڵام له پله 7 بۆ پله (10) ده‌توانن کارى تاکسى بکه‌ن به مه‌رجى ڕازیبوونى شوێنى کاره‌که‌ى, به‌ده‌ر له‌وه‌ش هێزه‌کانى ئاسایش و پێشمه‌رگه له دواى خانه‌نشینبوونیان به‌بێ گرفت ده‌توانن کارى تاکسى بکه‌ن.
شیلان عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى مۆڵه‌ت له هاتوچۆى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "هیچ کاتێک دیاری نه‌کراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى گشتى له فه‌مانبه‌ران، به‌ڵام بڕیاره‌که دوو ساڵه ده‌رچووه و پرۆسه‌ى بایۆمه‌تریش ساڵى ڕابردوو به‌هۆى هاتنى کۆرۆنا و که‌ره‌نتینه‌وه ڕاگیرا و کاره‌کانى به سستى به‌ڕێوه چوو, ئه‌ویش بەهۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى ڕووى له هاووڵاتییانى هه‌رێم و مووچه‌خۆران کردووه، به‌ڵام ئێستا له کۆتاییى 2020 دووباره له وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌وه ئاگادار کراینه‌وه که ئیش‌کردن له پرۆسه‌ى جیاکرنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌کان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه".
گوتیشى: "هێشتا ده‌ستیان به پرۆسه‌ى لێپرسینه‌وه نه‌کردووه له‌وانه‌ى بایۆمه‌ترییان نه‌کردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر که‌سێک هاته به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى هاتوچۆى سلێمانى و ئه‌گه‌ر بایۆمه‌تریى هه‌بوو و ده‌رکه‌وت فه‌مانبه‌ره، یان له هێزه‌کانى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌یه ئه‌وا کارى بۆ ڕایی ناکرێت تا ئه‌وکاته‌ى نووسراوى فه‌رمیى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه دێنێت".
ئاشکرایشی کرد: "ئێستا ئیش‌کردن له پرۆسه‌که ده‌ستى پێ کردووەته‌وه و زیاتر ئه‌و که‌سانه سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى هاتوچۆ ده‌که‌ن کە فه‌رمانبه‌ر نین, بۆیه که ده‌رکه‌وت فه‌رمانبه‌ر نییه، ئیشه‌کانى به‌بێ کێشه بۆ ڕایی ده‌کرێت" .
ده‌شڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر شۆفێرێک مۆڵەى تایبه‌تى کارکردنى تاکسیى پێ نه‌بێت, ڕێگه‌پێدراو نییه به هیچ شێوه‌یک کارى تاکسى بکات و له ئه‌گه‌رى سه‌رپێچیکردنیشى بێگومان تووشى سزاى یاساى ده‌بێت, به‌تایبه‌ت ئه‌وکاته‌ى که به کرده‌یى ڕێوشوێنه‌کان بۆ جێبه‌جێکرنى بڕیاره‌که ده‌ست پێ ده‌کات".
ئەرسەلان ئەحمەد




