٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەندروستیی عیراق باسی پشکی هەرێم لە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ KDP.info دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغداد- KDP.info - گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، بەداخەوە هێشتا کۆرۆنا مەترسییە لە عێراقدا و بەپێی دوایین ئاماریش، ڕێژەی توشبووان لە زیادبووندایە.

سەیف بەدر، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆش حاڵەت لە زیادبووندان و دەبێ ئاگاداری ئەوە بین هێشتا کۆرۆنا مەترسییەکی جددیە بۆ سەر تەواوی شارەکانی عێراق."

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری لە شەپۆلێکی تری کۆرۆنا دەدات و دەڵێت، دەبی خەڵک ئاگادار بن و خۆیان بپارێزێن، تا ڤاکسین دەگاتە عێراق.

لەبارەی ڤاکسینی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان گوتی: "یەکەم وەجبەی ڤاکسینی کۆرۆنا کۆتاییی ئەم مانگە دەگاتە عێراق، ئەویش ڤاکسینی ڤایزەر و ئیسترازێنیکایە و لە هەموو شار و شارۆچکەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بڵاوی دەکەینەوە و دابەشکردنی ڤاکسینەکە لەسەر شێوازی چڕیی دانیشتووان دەبێت."

 

کاروان باعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار