مامۆستایه‌کى زانکۆ: نابێت پرسی نه‌ته‌وه‌یى بکرێته قوربانیى لایه‌نى ئابووری

سلێمانی-KDP.info- چاکسازى و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان و زیادکردنى داهاته‌کان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له سه‌رجه‌م بواره جۆربه‌جۆره‌کانى حکوومه‌ت له ماوه‌ى ساڵ و نیوێکى ته‌مه‌نى کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا یه‌کێک بووه له کاره هه‌ره له‌پێشینه‌کان و ئێستاش به ڕوونى هه‌نگاوه‌کانى ئه‌م چاکسازییه له ته‌واوى دامه‌زراوه‌کان ده‌بینرێت. مامۆستایه‌کى زانکۆ ئاماژه به‌وه ده‌کات, ئه‌گه‌ر حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت په‌ره به که‌رتى ئابوورى بدات و چاکسازی له کۆى سێکته‌ره‌کانى وڵات بکات، ده‌بێ کار له‌سه‌ر سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى یاسایى و کارگێڕى بکات.
د. کامه‌ران ئه‌حمه‌د, سه‌رۆکى به‌شى ئابووریى زانکۆى سلێمانى، له چاوپێکه‌وتنێکى تایبه‌تى ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى دیموکراتى کوردستاندا باس له چۆنیه‌تیى زیادکرنى داهات و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت، پێوسته حکوومه‌تى هه‌رێم پێداچوونه‌وه‌یه‌کى ته‌واو به داهاته‌کانیدا بکات و هه‌وڵ بدات خه‌رجییه ناپێوسته‌کان، به‌تایبه‌ت هه‌قده‌ستى کۆمپانیاکانى نه‌وت که‌م بکاته‌وه و ده‌شڵێت: "بڕینى دوومووچەیی و مووچه ناپێوسته‌کان کارێکى گرنگه و هه‌رهه‌نگاوێک به ئاڕاسته‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌کانى گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمى کوردستان بێت ئه‌وان وه‌ک پسپۆڕێکى ئابوورى پشتگیریى ته‌واوى لێ ده‌که‌ن".
هه‌نگاوه‌کانى حکوومه‌ت وه‌ک شاره‌زایه‌کى ئابوورى چۆن ده‌بینیت؟
- مه‌سه‌له‌ى چاکسازى و ده‌ستهاته‌کانى حکوومه‌ت ته‌نها به که‌مکردنه‌وه‌ى بودجه و خه‌رجییه‌کان پێک نایه‌ت، بودجەى گشتى (خه‌رجیی گشتی) له دوو لایه‌ن پێک دێت: یه‌کێکیان خه‌رجییه گشتییه‌کان و ئه‌وى دیکه‌یان ده‌ستهاته گشتییه‌کانه. حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت وه‌ک یه‌ک و به‌بێ جیاوازى چاکسازى له‌م دوو لایه‌نه بکات, ئه‌مه‌ش بێگومان له ڕێگه‌ى زیادکردنى شه‌فافیه‌تی زیاتر له خاڵه سنوورییه‌کان و جێگیرکردنى ده‌سه‌ڵاتى کارگێڕى و یاسایی له ده‌روازه سنوورییه‌کان بۆ بنه‌بڕکردنى هه‌رجۆرە گه‌نده‌ڵییه‌ک که ده‌کرێت, ئه‌مه ده‌بێته هۆکارێک بۆ زیادکرنى داهاته‌کان, به‌ده‌ر له‌وه ئه‌م چاکسازییانه پێوسته له ته‌واوى هه‌رێمى کوردستان به‌بێ جیاوازى جێبه‌جێ بکرێن, سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى یاسایى و کارگێڕیی حکوومه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و جومگانه‌ى که پێوستیان به چاکسازى هه‌یه، زامنى ئه‌و هەنگاوانەیە که حکوومه‌ت ده‌یه‌وێت بۆ بووژانه‌وه‌ى ئابووری و که‌مکردنه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌کانى گه‌نده‌ڵى بینێت".
ئه‌و سێکته‌ر و دامه‌زراوانه چین که پێوسته چاکسازییان تێدا بکات بۆ ئه‌وەی له ڕێگه‌یانه‌وه زۆرترین داهات بۆ خه‌زێنه‌ى حکوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه؟
- پێداچونه‌وه به مه‌له‌فى نه‌وت و که‌مکرنه‌وەی خه‌رجییه ناپێوسته‌کانى بوارى کۆمپانیاکانى نه‌وت و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى که کراون، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر که‌موکووڕى و گه‌نده‌ڵییه‌ک هه‌بێت چاک بکرێت و، په‌ره‌دان به هه‌مه‌چه‌شنەکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و کردنه‌وه شارى پیشه‌سازى. ئەمانە هه‌نگاوگه‌لێکن که له ته‌واوى دنیا له ڕێگه‌یانه‌وه سه‌رچاوه‌کانى داهات زیاد ده‌کرێت".
پرۆسه‌ى چاکسازى له ته‌واوى دنیا پرۆسه‌یه‌کى ئاسان نییه, پاڵپشتیکرنى لایه‌نه به‌شداربووه‌کان تا چه‌ند وا ده‌کات هه‌نگاوى چاکسازى شوێنى خۆى بگرێت؟
- حکوومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌کانى یاساى چاکسازى جێگیر بکات، ده‌بێ به‌بێ له به‌رچاوگرتنى حه‌سه‌نه‌ى حزبى، بابه‌تى چاکسازى وه‌ک یه‌ک و به یه‌کسانى به‌سه‌ر ته‌واوى هاونیشتمانیاندا جێبه‌جێ بکات. بۆ ئه‌مەش، سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى یاسایى، خاڵى سه‌ره‌تا و کۆتاییه بۆ بره‌ودان به ئابوورییه‌که‌مان. بێگومان به‌ده‌ر له‌مه‌ش، پشتگیریکردنى لایه‌نه به‌شداربووه‌کانى حکوومه‌تیش هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ ئه‌م چاکسازییانه، له ته‌واوى دنیاش وایه هه‌میشه لایه‌نه به‌شداربووه‌کان ده‌بێ کارا بن و پاڵپشت بن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵک, نه‌ک ئه‌وانه‌ى به ڕۆژ له حکوومه‌تن و به شه‌ویش ئۆپۆزسیۆنن".
له ئه‌گه‌رى ڕێکنه‌که‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ده‌ر له چاکسازى، حکوومه‌ت چ ڕێگه‌یه‌کى دیکه‌ى له به‌رده‌سته بۆ دابینکرنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى؟
- ئه‌مڕۆ بارى کوردستان لاره, لایه‌نه شیعه‌کانی عێراق، ئه‌وانه‌ى باڵاده‌ستى ئابوورین له عێراق، ته‌نانه‌ت ته‌حه‌کوم به لایه‌نه سیاسییه‌که‌شه‌وه ده‌که‌ن, من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم حکوومه‌تى هه‌رێمى کورستان مه‌سایلى نه‌ته‌وه‌یى لەپێناو به‌ده‌ستهێنانى لایه‌نی ئابووری بۆ دوورمه‌ودا له‌ده‌ست بدات, پێوسته لەپێناو هیچ ڕێککه‌وتنێکدا سازش له‌سه‌ر به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه‌کات و به پارێزراوى بهێڵدرێنه‌وه".
ئەرسەلان ئەحمەد




