ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك دەنگ لەسەر بەقەزابوونی ناحیەی باتیفا دەدات

دھۆك-KDP.info- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك گوتی، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بەقەزابوونی ناحیەی باتیفا دەدرێت، ئەمەش دەبێتە رێخۆشكەر بۆ ئەوەی زاخۆ ببێتە ئیدارەیەكی سەربەخۆ.
فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پارێزگای دھۆك، پڕۆژەی بەقەزابوونی ناحیەی باتیفای بۆ ئەنجومەنی پارێزگا رەوانە كردووە و رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئەنجومەن كۆدەبێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەدرێت، بۆ ئەوەی ناحیەی باتیفا ببێتە قەزا.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك گوتیشی، دوای دەنگدانەكە، رێكاری یاسایی دەگیرێتە بەر و باتیفا دەبێتە قەزا، ئەمەش دەبێتە رێخۆشكەر بۆ ئەوەی زاخۆ ببێتە ئیدارەیەكی سەربەخۆ.
بڵند ئیبراھیم




