ئومێد خۆشناو به پارێزگارى هه‌ولێر هه‌لبژێردرا

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو به ده‌نگدانی ئاشكرا وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 87ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، دوای خستنه‌ڕووی سیڤی كاندیدان، پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ خرایه ده‌نگدانه‌وه و به كۆی ده‌نگی 18 ده‌نگ له كۆی 23 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئومێد خۆشناو، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ولێر له 1923ه‌وه بووه‌ته پارێزگار و به هه‌ڵبژاردنی ئومێد خۆشناو، وه‌ك 42ه‌مین پارێزگار ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پرۆفایلى ئومێد خۆشناو.
ناوى ته‌واوى : ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن ( خۆشناو).
نه‌ته‌وه : كورد .
ئایین : موسوڵمان.
ڕه‌گه‌ز : نێر.
به‌روارى له‌دایكبوون : 1977-6-1 .
دبلۆم – و به‌كالۆریۆس له ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانى.
ماسته‌ر له یاساى گشتى .
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له خولى چواره‌م و پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان بووه .
ئه‌ندام له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی
ئه‌ندام له كاروباری په‌رله‌مان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
سكرتێری یه‌كێتی لاوانی كوردستان
ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان
ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت
ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ر سێ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه
ئه‌ندامی دوو كۆنگره‌ی لاوانی جیهانی
خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری پێشكه‌وتن و رۆژنامه‌ی پرس
نەشوان بەرزنجی




