ئه‌مڕۆ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هەڵدەبژێردرێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8 ى 2 ى 2021، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەن بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بەڕێوەدەچێت.
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كارنامەی كۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: ئه‌مڕۆ دووشەممە 8-2-2021 كاتژمێر 10:30ـی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و تێیدا پرۆسەی دەنگدان لەسەر بەربژێری پارێزگار و هەڵبژاردنی پارێزگار ئەنجام دەدرێت.
سیڤی ئومێد خۆشناو كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر:
ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن خۆشناو له 1/6/ 1977له دایك بووه
له‌گه‌ڕه‌كی سه‌فین-ی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه
دبلۆم و به‌كالۆریۆسی له راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانیدا هه‌یه
ماسته‌ری له‌یاسای گشتی به‌ده‌ست هێناوه
كادیری پارتییه‌و بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ كاری رۆژنامه‌وانی كردووه
كاره‌كانی پێشووی..
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی بووه له خولی چواره‌م پێنجه‌م و په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌ندام له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی
ئه‌ندام له كاروباری په‌رله‌مان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
سكرتێری یه‌كێتی لاوانی كوردستان
ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان
ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت
ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ر سێ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه
ئه‌ندامی دوو كۆنگره‌ی لاوانی جیهانی
خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری پێشكه‌وتن و رۆژنامه‌ی پرس
رۆژی 3ی شوبات، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێر ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری ھه‌ولێر كرده‌وه
ھه‌مان رۆژ ئومێد خۆشناو، كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری ھه‌ولێر راگه‌یاند.




