٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ كۆچی دوایی  سەردار ئاغای حەمەی عبدالرحمن ئاغا کەسایەتیی دیار و تێکۆشەری سلێمانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌. ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەردار ئاغای حەمەی عبدالرحمن ئاغا کەسایەتیی دیار و تێکۆشەری شاری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولم بیست و خەمباری کردین.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت کەسوکاریان دەکەم . هیوادارم خوای گەورە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار