له شارى سلێمانى کۆنفرانسى ''ئاسته‌نگ و چاره‌سه‌ره‌کان له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌رێم و به‌غدا'' به‌ڕێوه چوو

سلێمانى-KDP.info- به به‌شداریى ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌ندامانى کورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له شارى سلێمانى کۆنفراسى ''ئاسته‌نگ و چاره‌سه‌ره‌کان له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا'' به‌ڕێوه چوو, به‌شێک له نوێنه‌رانى لایه‌نه سیاسییه‌کانیش جه‌ختیان له گرنگیى یه‌کڕیزى و یه‌کهه‌ڵوێستیى لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان کردووه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوورى و نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
ئارى هه‌رسین, ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان و به‌شداربووى کۆنفرانسه‌که به ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانکردنى گرفت و ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م ڕێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پاراستنى مافه ده‌ستوورى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان, کۆنفرانسێک له‌لایه‌ن ڕێکخراوى پلاتفۆرمى کوردستان بۆ پرسه نیشتمانییه‌کان بۆ نوێنه‌رانى لایه‌نه سیاسییه‌کان و به‌شێک له ئه‌ندامانى نوێنه‌رانى کورد له په‌رله‌مانى عێراق ساز درا, گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌موو ئه‌و هۆکارانه کرا, که ئێستا بوونه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م ڕێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا, ده‌ستنیشانکردنى گرفت و ئاسته‌نگه‌گان دواتر بڕیاره له گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌کدا ئامانج و ئه‌نجامى کۆنفرانسه‌که ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى هه‌رێم بکرێت لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به بابەته‌که بکرێت."
گوتیشى: "سازدانى کۆنفرانسه‌که لەسەر بنەمای ئه‌نجامى ڕاپرسییه‌ک بوو له باره‌ى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بووه بۆ به‌غدا, که من بۆ خۆم تێبنیى زۆرم هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌نجامى ڕاپرسییه‌که, چونکه ٤٥%ی به‌شداربووان له ڕاپرسییه‌که له سنوورى پارێزگاى سلێمانیدا بوون, له کاتێکدا ده‌بوو بۆ ڕاپرسییه‌کى وا گرنگ بۆچوونى ته‌واوى هاونیشتمان له ته‌واوى پارێزگاکان وه‌ربگیرێت, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ڕێژه‌ى به‌شداربوو زۆروکه‌م بوو که ته‌نها 2800 که‌سێک بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئه‌و دۆخه‌ى که دروست بووه ته‌نها ئه‌نجامى نه‌بوونى یه‌کڕیزییه له‌نێو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا, به‌داخه‌وه تا ئێستاش هه‌ندێک له چوارچێوه‌ى بیرى ته‌سکى حزبى سه‌یرى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌کەن, ئه‌وه‌ى گرنکه و له کۆنفراسه‌که‌ش جه‌ختمان لێ کرده‌وه که دۆخى ئێستاى هه‌رێم چى دیکه ئه‌وه هه‌ڵناگرێت, پێوسته ململانێ و جیاوازییه‌کان به هه‌رشێوازێک کۆتاییى پێ بهێنرێت, به‌تایبه‌ت ته‌باییی دوو هێزى گه‌وره‌ى وه‌ک پارتى و یه‌کێتى زۆر گرنگه له‌م بابه‌ته‌دا، چونکه هه‌رکات نێوانى یه‌کێتى و پارتى باش بووبێت ئه‌نجامى گه‌وره و ده‌ستکه‌وتى باش بۆ هاووڵاتییانى هه‌رێم به‌دی هاتووه".
ڕوونیشى کرده‌وه: "سازدانى ئه‌م جۆره کۆنفرانسه گرنگه و ده‌کرێت وه‌ک هه‌نگاوێکى ئیجابى به ئاڕاسته‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى جیاوازییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان لێى بڕوانرێت که من بۆخۆم ئه‌مه‌م به ڕوونى له کۆنفرانسه‌که‌دا بینى".
ئەرسەلان ئەحمەد




