٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ كرد و ستایشى داهێنانه‌كانى كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د. ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان دەستخۆشیی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد و ستایشی داهێنانەکانی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە جێگەی شانازییە پزیشکێکی کورد لە ڕێگەی داهێنانەکانی، بتوانێت لە ئاستی جیهاندا ئەو دەسکەوتە گرنگانە بەدەست بهێنێت، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا.

د. ئازاد نەجاڕ سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییشی دەربڕی کە بە هەر شێوەیەک لە توانایدا بێت، خزمەتی کوردستان بکات، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشخستنی داهێناندا.

هەواڵی پەیوەندیدار