٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ لەگەڵ مسته‌فا كازمی لەبارەی گۆڕانکاریه‌كانی بودجەوه‌ كۆده‌بینه‌وه‌‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانە کۆببێتەوە کە لە بودجەدا کردوویانە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێ، لیژنەی دارایی مافی ئەوەی نییە ئەو ھەموو گۆڕانکارییە بکات، چونکە دەستوور رێگەیان پێ نادات.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لیژنەی دارایی دەستکارییەکی زۆری پڕۆژەیاسای بودجەی کردووە و گۆڕانکاریی زۆریشی کردووە، کە بەپێی دەستووریش لیژنەی دارایی مافی ئەوەی نییە ئەو ھەموو دەستکارییەی بودجە بکات، بۆیە لەبارەی ئەو دەستکاریانەی پڕۆژەیاسای بودجە، ئەمڕۆ بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆببنەوە.

سەبری گوتیشی، لە ھەموو روویەکەوە لیژنەی دارایی دەستکاریی بودجەی کردووە و خەرجییەکانیشی کەم کردووەتەوە و هەروەها گواستنەوەی زۆری کردووە و دەستکاریی زۆری ماددەکانی بودجەی کردووە، بۆیە دەیانەوێت لەسەر ئەو گۆڕانکاریانە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران بکەن، چونکە ئەوان بە ئارەزووی خۆیان ئەو کارەیان کردووە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی پشکی ھەرێمەوە بەردەوامە و ھێشتا ماوە بگەنە رێککەوتن و دانوستانەکانیش بەردەوامییان دەبێت.

دەشڵێ، بە ھۆی ئەوەی ھێشتا گفتگۆی نێوان ھەرێم و بەغدا تەواو نەبووە و لیژنەی دارایی کارەکانی تەواو نەکردووە، دیار نییە کەی دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت.

 

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار