٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان ده‌كات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان ، پیرۆزبایی بیست و حەفتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی لە  ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هیوای خواست ” ساڵێکی خۆشتر بەڕێ بکەین و بتوانین بە ئاشتی و یەکڕیزی خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین“.

هەواڵی پەیوەندیدار