نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ناجى باڵه‌ته‌یى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/2/6 نێچیرڤان بارزانى له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زانا عه‌زیز له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ناجى باڵه‌ته‌یى، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆیانى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى.
به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو ناجى باڵه‌ته‌یى بخاته به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه، هه‌روه‌ها هیواى چاكبوونه‌وه‌ى بۆ به‌ڕێز د. ئارام باڵه‌ته‌یى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خواست و ئاماده‌یى بۆ هه‌ر پێویستییه‌كى چاره‌سه‌ركردنى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز زانا عه‌زیز سوپاس و پێزانینى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ناجى باڵه‌ته‌یى و د. ئارام باڵه‌ته‌یى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.




