"دانوستاندنی کوردی. کوردی لە چاوەڕوانیی ئەمەریکادایە"

قامشلۆ- KDP.info - ماوەیەک دانوستاندنی کوردی-کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە نێوان ئەنەکەسە و پەیەنەکەدا دەستی پێ کردبوو، چەند قۆناغێکیشی بڕیوە، ئێستا وەستاوە.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بەدواداچۆنی بۆ پرسەکە کردووە و بەپێی زانییارییەکان، هەردوولا چاوەڕوانی ئیدارەی نوێی ئەمەریکان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەیان.
قۆناغی ڕوئیای سیاسی و دروستکردنی لیڤەگەر وا بەکۆتا هاتووە، قۆناغەکانی تریش بریتین لە مەنەهەجی دیراسی و پشکداریی ئیداری و پرسی گەڕانەوەی پیشمەرگەی ڕۆژ و ڕفێنراوەکانی ئەنەکەسە و سەربازیی زۆرەملی و چەند پرسێکی تر."
لێکتێگەیشتنی کوردی-کوردی کاتێک ڕاگەیاندرا بڕیاریان دا ڕێککەوتنی دهۆک کە لەژێر سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانیدا کرابوو بکەنە بنەمای سەرەکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە زاری سەرچاوەکانی نێو ئەنەکەسە قسەی کرد، ئەوان ئامادەن بۆ دانوستاندن و چاوەڕوانی ئەمەریکییەکانن.
"ئامانجمان سەرکەوتنی دانوستاندنی ئەنەکەسە و پەیەنەکەیە"، ژەنەرال مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەیی گشتی هەسەدە، لە بەشێکی تویتەکەیدا وای گوت.
ئەندامێکی دانوستانکاری ئەنەکەسە دەڵێ، ئەوان ئامادەن بۆ ڕێککەوتن و چاوەڕوانی ئەمریکییەکانن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکە.
سلێمان ئۆسۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "نازانین کەی دانوستاندن دەست پێ دەکەینەوە، بەڵام هاتوچۆ لە نێوان ئێمە و ئەمریکییەکاندا هەیە."
کاروان باعەدری




